مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 25ـی ئاب كە هاوكاتە لەگەڵ 12ـی ربیع الاول-ی ساڵی كۆچی و یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) دروودی خوای لەسەر بێت، گەورەترین یادی مەولود لە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
مامۆستا سیروان محەممەد، كە یەكێكە لە مامۆستا ئاینییەكان و لە گەرمیانەوە بە تایبەت بەشداری ئەو یادەی كردووە بە مەودا میدیای راگەیاند” ئەمڕۆ گەورەترین كۆڕی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بە هاوكاری مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مزگەوتی گەورەی شارەكە بەڕێوەدەچێت”.
وتیشی” ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئاینی لە بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی ترەوە سەردانی شاری سلێمانییان كردووە بۆئەوەی بە تایبەت لەو یادە پیرۆزەدا بەشداری بكەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەم یادە یادێكی زیندووە لە بیری هەموو مسوڵمانانی جیهاندا و گەلی كوردیش وەك گەلێكی مسوڵمان هەمیشە گرنگی بەو یادە پیرۆزە داوە و ساڵانە لەم رۆژەدا بەوپەڕی پەرۆشییەوە یادەكەیان زیندوو كردووەتەوە و بەرزیان راگرتووە”.
ئ پ