مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کردووە و راگرتن و بەستنی دەرماڵەکانی روونکردووەتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “گۆڕانکاریی تەنها لە کەسەکاندا کرابێت، واتە فەرمانبەرێک لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر لەو پۆستەدا دەستبەکاربووبێت، لەم دۆخەدا دەرماڵەی پایەکەی بۆ دەبەسترێت و خەرج دەکرێت”.
یەکەم: ئەو پۆستانەی دەرماڵەی پایەیان بۆ خەرج دەکرێت تەنها ئەو گۆڕانکارییانە دەگرێتەوە کە لە پۆستە بنەڕەتییەکاندا دەکرێن، بەو مەرجەی پۆستەکە لە بنەڕەتدا لە پەیکەری رێکخستنی فەرمانگەکەدا هەبووبێت و جێگیرکرابێت.
دووەم: پێکهاتە و پۆستە نوێیەکان دەرماڵەی پایەیان بۆ خەرج ناکرێت، واتە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک، بەش، یان هۆبەیەک کە پێکهاتەیەکی نوێ بێت. ئەو پێکهاتانەی کە رەزامەندی هێنانەکایەیان لە دوای دەرچوونی گشتاندنی دەرماڵەی پایە درابێت، لەم قۆناخەدا دەرماڵەی پایە بۆ ئەم پێکهاتە نوێیانە نابەسترێت و خەرج ناکرێت، و مامەڵەکانیان رەت دەکرێتەوە و دەگەڕێنرێتەوە.

ب ح