مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران رایگه‌یاند، كامێراى خاڵ بۆ خاڵ له رێگاى گه‌لى عه‌لى به‌گ دانراوه.
له ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاتووه “شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا کامێراکانی رێگای گەلی عەلی بەگ لە ئەمڕۆ سێشەممە، 4ى ئاب، له کاتژمێر 2ى پاش نیوەرۆ بۆ ماوەی7 رۆژ لە ژێر کارپێکردنی تاقیکردنەوە ده‌بن”.
باس لهوهشكراوه “رۆژی سێشەممە 11ى ئاب کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ، بە فەرمیی دەکەونە کار بە شێوەی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) خێرایی دیاریکراو 70 کیلۆمه‌تر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، داوا لە شۆفێران دەکەین کەوا پابەندی خێرایی دیاریکراوبن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا له ئێستادا رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان كامێراى خاڵ بۆ خاڵیان بۆ دانراوه و به یه‌ك سیسته‌م كار ده‌كه‌ن.
ع