مه‌ودا میدیا-
مامۆستایه‌كى زانكۆ و شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا ده‌ڵێت، ئه‌و بارانه‌ى له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو له هه‌رێمى كوردستان باریووه دوو هێنده‌ى پڕى به‌نداوى دوكان ده‌بێت.
سام ئەشرەف، مامۆستای زانکۆ و شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا نوسیویهتى”له رۆژی 15ى 3 تا رێكه‌وتی 30ى 3، بڕى ئه‌و بارانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان باریووه به هه‌موو ناوچه‌كانه‌وه، 13 ملیار و 340 ملیۆن مه‌تر سێجا ده‌كات، كه زیاتر له دوو هێنده‌ى به‌نداوى دوكان به پڕى، هه‌روه‌ها چوار هێنده‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به پڕى”.
باسى له‌وه‌شكردووه “به‌شێوه‌یه‌كى تر، بڕى ئه‌و بارانه‌ى باریووه 667 ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كات، كه ده‌كاته 13 تریلیۆن و 334 ملیار لیتر سێجا باران ده‌كات”.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “بڕی بارانی كه‌متر له 7 ملم وه‌رنه‌گیراوه، سه‌رجه‌م رۆژه‌كانیش له‌سه‌رجه‌م وێستهگهكاندا چه‌د میلیمه‌ترێك باران كه‌مكراوه‌ته‌وه، كه‌واته ئه‌م ژماره‌یه به‌ته‌واوی دروسته، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاویی و به‌رزایی هه‌یه كه وێستگه‌ی كه‌شناسیی تێدانییه و بڕی بارانی زیاتره و ته‌نانه‌ت به‌فریش باریووه و به‌شێكی زۆری ئه‌و ئاوه هاتووه‌ته ناوچه نزم و ده‌شتاییه‌كانه‌وه”.
ع