مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز هیچ سزادراوێک بە لێبووردنی تایبەت ئازاد ناکرێت.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بڕیاری لێبوردنی تایبەت ئەو زیندانییانەش ناگرێتەوە کە باری تەندروستییان جێگیر نییە و نەخۆشن”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بەبۆنەی هاتنی جەژنەکان بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێکی سەرۆکایەتیی هەرێم لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانیانی نێوچاکسازییەکان دەردەکرێت.
ب ح