مەودا میدیا-
بەهۆی زیادەڕەویكردن لە بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی و بە تایبەتیش بڕیاردان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، هەفتەی داهاتوو كۆنگرێسی ئەمەریكا پرۆژەیاسایەكی نوێ بۆ سنورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپ دەخاتە دەنگدانەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمەریكا، هەفتەی داهاتوو كۆنگرێسی وڵاتەكەیان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەك دەدات كە رێگری لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی پێشوەختەی كۆنگرێس.
میدیاكانی ئەمەریكا ئاماژەیان بەوەشكردووە” هەردوو سیناتۆر تیم كەین و راند پۆڵ پرۆژەكەیان ئامادەكردووە و دەیانەوێت ترەمپ رابگرن بەو پێیەی كە بەپێی دەستوور تەنها كۆنگرێس مافی راگەیاندنی جەنگی هەیە نەك بە بڕیارێكی تاكلایەنەی سەرۆك”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ دوو كەشتی گەورەی فڕۆهەڵگری ئەمەریكی بۆ هێرشكردنەسەر ئێران گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێت هێرشی سەربازی بكاتە سەر ئەو وڵاتە.
ئ پ