مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك دەستەكانی بە شینهەڵگەڕاوی دەركەوتن، پزیشكە تایبەتەكەی بە رەسمی هۆكارەكەی ئاشكرا كرد.
لە راپۆرتێكی رەسمیدا كە لەلایەن كۆشكی سپییەوە بڵاوكراوەتەوە، شان باربابێلا، پزیشكە تایبەتەكەی رەمپ ئەوەی ئاشكرا كردووە” دۆخی تەندروستیی سەرۆك زۆر باشە و دەتوانێت بەبێ هیچ گرفتێك ئەركەكانی راپەڕێنێت”.
دەشڵێت” ئەنجامی پشكنینە پزیشكییەكانی ئەم هەفتەیەی ترەمپ ئەوەیە كە تەنها كەمێك ئاوسان لە بەشی خوارەوەی قاچەكانی و شینبوونەوەی ئاسایی دەستی هەیە كە ئەوانەش بۆ تەمەنی ئەو كە 79 ساڵە شتێكی ئاساییە و جێی مەترسی نییە”.
لە پشكنینە پزیشكییەكانی دۆناڵد ترەمپ-دا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە بەگشتی كۆئەندامەكانی هەنا و دەمار و توانای جەستەیی سەرۆك زۆر باشە وهیچ گرفتێكی لە راپەڕاندنی كارەكانیدا بۆ نایەتە پێش”.
15/6/2026، واتا بە نزیكەیی 15 رۆژی تر ترەمپ تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ و بەتەمەنترین كەسیشە كە تا ئێستا پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمەریكای وەرگرتبێت.
ئ پ