هیچ شەپۆلێکی گەرمای تووند لە ئارادانییە

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکریکرد هیچ شەپۆلێکی گەرمای تووند و مەترسیدار نزیک و دوور تاوەکو ئێستا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتیی لە ئارادانییە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەوەی هەیە هەفتەی داهاتوو لە رۆژی شەممە بە دواوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو، بەڕێژەی (2 بۆ 3 ) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە کە ئەمەش دۆخێکی ئاساییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بای شەماڵ ناو بەناو بەردەوامی دەبێت و باڵادەست دەبێت بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ، بەڵام لەسەر ناوچەکانی باشوور، ناوەڕاست و رۆژئاوای عیراق چالاکی زیاتر دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان