مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد بۆ سبەینێ زۆرترین رێژەی دابارین لە (ئاکرێ ،مێرگەسوور، بجیل، سیدەکان و پیران ) پێشبینی دەکەن لە سەرووی 40 ملم بێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتیی بەردەوام هەور دەبێت ,کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بەردەوامی دەبێت .باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەسەرجەمی ناوچەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کاریگەری باران بارین بۆ ئەمڕۆ کەمێک لاوازتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ لە زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەر بە هەور دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی تەم لە هەندێ کاتدا کاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان, لەگەڵ بەفر بارینێکی کەم لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو “سبەینێ کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات، رێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی (سۆران و راپەڕین و زاخۆ) زیاتر دەبێت باران بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت، سەنتەری پارێزگای دهۆکیش ئەگەری باران بارینی بە لێزمەی هەیە، هەروەها سەنتەری پارێزگای هەولێر سلێمانی کەرکوک هەڵەبجە باران لەسەر خۆ و نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت , لە هەندێ کاتدا ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە , لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی
ب ح