مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاشکرایکرد هەموو کەشتییە جەنگییەکانی ئەوان کە 159 دانەن، خەریکی چاندنی مینن لە ئاوەکانی گەرووی هورمزدا، لەلایەن هێزەکانی وڵاتەکەیەوە بە ئامانج دەگیرێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “فەرمانی بە هێزی دەریایی وڵاتەکەی کردووە هەر بەلەمێک بپێکن و لەناوی ببەن، هەرچەندە بچووکیش بن، رەنگە خەریکی چاندنی مین بن لە ئاوەکانی گەرووی هورمز”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نابێت هیچ دوودڵییەک هەبێت لە ئامانجگرتنی بەلەمەکان، سەرەڕای ئەوەش تیمەکانیان دەستیان بە پاککردنەوەی گەرووەکە کردووە و پرۆسەکەش بۆ سێ هێندە زیاد دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “لەئیستادا هێزەکانی ئەمەریکا کۆنترۆڵی تەواویان بەسەر گەرووی هورمز دا هەیە و هیچ کەشتییەک بەبێ رەزامەندیی ئەوان لە گەرووەکە تێپەڕنابێت”.
ب ح