چەتەکانی جۆلانی پەلاماری بەنداوی تشرینیان دا

مەودا میدیا-

ناوەندیی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد چەتەکانی جۆلانی بە درۆن پەلاماری بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەوربەریان داوە.

هەسەدە رایگەیاند “هاوکات لەگەڵ بۆردومانی چەتەکانی جۆلانی بۆ سەر بەنداوی تشرین، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان و لەنزیکەوە چاودێری وردی گۆڕانکارییە مەیدانییەکان و جموجۆڵە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان