مەودا میدیا-
ئەمەریكا و ئێران بەرەو واژۆكردنی لێكتێگەیشتنێكی پێشوەختە هەنگاو دەنێن بۆ راگرتنی شەڕ و كۆنتڕۆڵكردنی ئاڵۆزییەكان.
بەپێی راپۆرتێك كە ماڵپەڕی “ئەلجەزیرە” بڵاویكردووەتەوە، رەشنووسی رێككەوتنێك ئامادەكراوە كە لەلایەن سەرچاوە دیپلۆماسی و ئەمریكییەكانەوە بینراوە و تیایدا ئاماژە كراوە بە كردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز بەبێ كرێی ترانزێت، لە بەرامبەر سووككردنی وردە،وردە و مەرجدار لە سزاسەپێنراوەكانی سەر تاران.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” ئەو رەشنوسەی ئامادەكراوە بۆ ماوەی 60 رۆژە و بەرەی لوبنانیش دەگرێتەوە، بەپێی لێكتێگەیشتنەكەش سەرەتا گەرووی هورمز دەكرێتەوە و سزاكانی سەر ئێرانیش هەنگاو بەهەنگاو لادەبرێن تا ئەو كاتەی لە رێككەوتنی دووەمدا دانوستانی قووڵ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەكرێت”.
باسی لەوەشكردووە” ئەو پێشكەوتنە لە تێگەیشتنەكان دوای دانوستانە چڕوپڕەكانی شەوی چوارشەممە دێت بە سەرۆكایەتی عەلی تەوادی، نێوەندگیری قەتەر لەگەڵ عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هاوتەریب لەگەڵ پەیوەندییە راستەوخۆكان لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف و جارێد كوشنەر، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا”.
ئ پ