مهودا میدیا-
وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بڕیارێكى دهركرد بۆ ئهو بارههڵگرانهى كه ژمارهى كاتییان ههیه و نابێت له چوار تهن زیاتر باربكهن.
ئاگادارییەک بۆ شوفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی
لەسەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و بە مەبەستی رێگریکردن لە کارەساتی نەخوازراو، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی دەکەینەوە کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٨ بەدواوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی لە( ٤ ) تەن زیاتر قەدەغەیە بە (ژمارەی کاتی) کاری گواستنەوەی بار بکات تا ئەو کاتەی ژمارە کاتییەکەی تۆمار دەکرێت و (ژمارە و تابلۆ )ی تایبەت بەخۆی وەردەگرێت.
ئەو بارهەڵگرانەش کە تۆمارکراون دەبێ بە دروستی و لە کاتی خۆی پشکنینی ساڵانە بۆ دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا دەگیرێ و سزای دارایی قورس بەسەریان دەسەپێندرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و مەفرەزەکانیان رادەسپێرین کە کاری پێویست لەمبارەیەوە ئەنجام بدەن.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦
ع