مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى دوو كانزاكه، زێڕ و زیو به‌رزبوونه‌وه و نرخى نه‌وتیش دابه‌زینى تۆماركرد.
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و دۆلار، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.9% بەرزبووەوە و گەیشتە 4116 دۆلار، نەوتی خاوی برێنت نزیکەی 8% دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەکدا دوای وەستاندنی شەڕی ئەمه‌ریکا و ئێران، هه‌فته‌ى رابردوو 100 دۆلار بوو، ئه‌مڕۆ بۆ 82 دۆلار دابه‌زى.
هه‌روه‌ها، زیو بەڕێژەی 1.3% بەرزبووەتەوە، یه‌ك ئۆنسه بووه به 60 دۆلار، هه‌فته‌ى رابردوو 58 دۆلار بوو، پلاتینیۆم بەڕێژەی 2.7% بەرزبووەتەوە، پالادیۆم بەڕێژەی 4.1% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە.
دابەزینی نرخی نەوت ترسی هەڵاوسانی کەمکردەوە و چاوەڕوانییەکانی کەمبوونەوەی فشارەکانی سەر رێژەی سوودی بەهێزتر کرد و وه‌به‌رهێنه‌ران پێیان وایه سه‌دا 71 رێژه‌ى سوودى بانكى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رزناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاربوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ و زیو
ع