تره‌مپ ده‌رفه‌تى دایه‌ ئێران بۆ رێككه‌وتن

مه‌ودا میدیا-

مایک والتز باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمه‌ریکا دەرفەت دەدات بە دانوستان لەگەڵ ئێران، لە کاتێکدا تاران رایگەیاندووه‌ کە هێرشەکانی رادەگرێت.

واڵتز بە فۆکس نیوزی وتووە “ترەمپ هەناسەیەک دەدات بە دانوستانەکان، پەنجەرەیەکی سنووردار بۆ دەرفەت”.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە رایگەیاندووە، ئەگەر واشنتۆن بەردەوام بێت لە وەستاندنی هێرشەکان، هێرشەکان رادەگرین.

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد، رۆژێک دوای راگرتنی هێرشەکانی واشنتۆن دوای 13 شەوی یەک لە دوای یەک لە هێرشەکان، هەڵوێستی ئێران هەر ماوە کە بە شێوەی ماددی وەڵامی دەدەینەوە، ئەگەر هێرشەکان بوەستێن، ئێرانیش ئۆپەراسیۆنەکانی رادەگرێت، ئێمە ئەم پەیامەمان بە ئەمه‌ریکا گەیاندووە.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “گومان زیاترە لە گەشبینی سەبارەت بە وەستاندنی هێرشەکان، بۆچوونی باو ئەوەیە کە ئەم وەستانە تاکتیکییە نەک راستەقینە”.

هه‌ر ئه‌مڕۆ یەکشەممە ئێران پێشکەوتنەکانی لە دانوستانەکانی لەگەڵ عومان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز کە رێڕەوی ئاوی گرنگە بۆ بازرگانیی نەوت و گاز راگەیاند کە کەناراوەکانی بە هاوبەشی لەلایەن دوو وڵاتەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەمه‌ریکی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، پنتاگۆن پلانێکی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان، بەڵام سەرۆک کۆمار رەتیکردەوە پەسەندی بکات و پێی باشتر بوو دانوستانەکان دەستپێبکاتەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان