داهاتە نانەوتییەكانی عیراق بە رێژەی 16% بەرزبووەوە

مەودا میدیا-

روانگەی ئابووریی ئیكۆ عیراق ئاشکرایکرد بۆ یەكەمجار لە مێژوودا پشكی داهاتە نانەوتییەكان لە كۆی داهاتی گشتیی بۆ 16% بەرز بووەوە، ئەمەش بەرزترین رێژەیە تا ئێستا تۆمار كرابێت.

روانگەی ئابووریی ئیكۆ عیراق رایگەیاند “یەکەمجارە لە ماوەی مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا داهاتە نانەوتییەکان بگاتە 16%، لە کاتێکدا ئەم رێژەیە بۆ چەندین ساڵ لە 5% تێپەڕی نەدەکرد”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە سەردەمی حكومەتی مستەفا كازمی رێژەكە بۆ 10% بەرز بووەوە و لە كابینەی محەمەد شیاع سودانیشدا لەو ئاستەدا جێگیر بوو، بەڵام ئێستا ئاستێكی نوێی تۆمار كردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “داهاتەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 5.5% کۆی گشتیی داهاتە نانەوتییەکان پێکدەهێنن، ئەمەش لە رێگەی ئەو پارانەوەیە کە حکومەتی هەرێم رادەستی حکوومەتی فیدراڵی دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان