مه‌ودا میدیا-
رۆژنامەی ئەتلانتیکى ئه‌مه‌ریكى بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نزیکەکانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، له راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردووه “شکستهێنانی تره‌مپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران، شێتی کردووە و لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی سەیر ئیفلیجی کردووە”.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه “ئەوەش لە کاتێکدایە کە تره‌مپ خوی ئەوەی هەبووە هەموو جیهان، لە سەرکردەکانەوە تا دەگاتە راگەیاندنەکان، سەرنجیان بۆ خۆی را بکێشێت”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئەو خەریکە عەقڵی لەدەستدەدات، چونکە ئێران گوێ بە قسەکانی تره‌مپ نادات. ئێران هەڕەشەی سەر کەشتییەکانی نەوت لە گەرووی هۆرموز دووبارەوە کردووەتەوە و تێکڕای نرخی گازۆیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە سنووری 6 دۆلارى تێپەڕاندووه، ئەمەش تێچووی ئەو کاڵایانەی کە بە لۆری لە رێگاوبانەکانی وڵات‌دا دەگوازرێنەوە زیاد کردووە”.
له راپۆرته‌كه‌ش هاتووه “کۆماریخوازەکان ترسیان لەوە هەیە کە بەرزبوونەوەی نرخی وزە بتوانێت یارمەتی دیموکراتەکان بدات تا لە هەڵبژاردنەکانی نێوان خولدا، کۆنترۆڵی کۆنگرێس و سنا بەدەست بهێنن، تره‌مپ بەدوای قوربانییەکدا دەگەڕێت و پێدەچێت ئۆکرانیا بە تاوان بەرێت”.
ع