پزیشکیان: هاوردە و هەناردەی ئێران بەردەوامە

مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکرد ئەمەریکا سەرەڕای واژۆکردنی رێککەوتننامە، سێ جار خاکی وڵاتەکەیانی کردووەتەئامانج، بەڵام ئەوان هیچ کاتێک لە گفتوگۆ رایان نەکردووە و هەرگیزیش راناکەن

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “بەشێوەیەکی جددی هەوڵی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم کەرتی بەرهەمهێنان دەدەن، هەوڵدەدەن فشارە ئابوورییەکان هەڵبوەشێننەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرەڕای داخستنی بەندەر سنووورە ئاوییەکان، لە رێگەی دەروازە وشکانییەکانەوە قەبارەی هاوردە و هەناردە لەگەڵ عیراق، پاکستان، تورکمانستان و ئازەربایجان زیاد بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان