گەڕانەوەی بەپەلەی ترەمپ ئاماژەی روونە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی سەر ئێران

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا پشووی هەفتانەی خۆی بەجێهێشت و گەڕایەوە كۆشكی سپی، تەنانەت لە ئاهەنگی هاوسەرگیری كوڕەكەشی ئامادە نەبوو، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی سەر تاران.

هاوكات هەر ئەم بەیانییە ئێران ئاسمانی وڵاتەكەی بەتەواوی داخست و هیچ فڕۆكەیەك لە ئاسمانی وڵاتەكەدا نەما، بەپێی پێشبینی ئاژانسەكانی هەواڵی ئێرانیش لە 12 كاتژمێری داهاتوودا جارێكیتر ئەمەریكا هێرشەكانی بۆ سەر وڵاتەكەیان دەستپێدەكاتەوە. .

هەر ئەمڕۆش هەروەها شاندێكی وڵاتی قەتەر كە بۆ پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراو چووبوونە ئێران و بڕیار بوو تا سبەی یەكشەممە لەوێ بمێننەوە، رێنماییان پێگەیشتووە، كە دەستبەجێ تاران جێبهێڵن.

بەپێی سەرچاوە ئەمەریكییەكانیش، لە ئێستادا دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا لەوپەڕی ئامادەباشیدان.

بەگشتی، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەمەریكا هەر كاتێك بۆنەیەكی ئایینیی موسڵمانان نزیكبێتەوە كارەكەی خۆی دەكات، ئێستاش هیچ بۆنەیەك لە جەژنی قوربان گەورەتر نییە بۆ ئەوەی جەنگی دووەمیان رابگەیەنن، لە كاتێكدا، كە خەڵك خەریكی فەریزەی حەجن.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان