مەرجی ناردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاشکرایکرد فالح ساری، وەزیری دارایی، دڵنیایی داوە کە بەر لە هاتنی جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق و هەرێمی کوردستانیش دابەش دەکرێت.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند “ئەگەر تاوەکو رۆژی دووشەممە کێشەی پارەی نەختینە (کاش) دروست نەبێت، مووچەی هەرێم خەرج دەکرێت و پرسی داهاتی نانەوتی نابێتە رێگر و دوای جەژن کۆی ئەو داهاتە ناوخۆییەی لە هەرێم کۆکراوەتەوە، وەردەگیرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و فەرمانگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق دەستیپێکردووە و بەپێی پلانەکەی وەزیری دارایی عیراق دەبێت مووچەی سەرجەم فەرمانبەران پێش جەژنی قوربان دابەشبکرێت، لە بەرانبەردا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “تاوەکو کۆتایی مانگ نازانن داهاتی نانەوتی چەندە و پشکی حکومەتی فیدراڵی لەو داهاتە چەندە، بۆیە ناتوانن داوای مووچە لە بەغدا بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان