زێلێنسكى: روسیا ده‌یه‌وێت خه‌ڵك شاره‌ گه‌وره‌كانى ئۆكرانیا چۆڵ بكات

مه‌ودا میدیا-

ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە رێگەی پەرەسەندنی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کیێڤی پایتەخت و شارەکانی تر، هەوڵی لاوازکردنی خه‌باتى ئۆکرانیا دەدات”.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە شانبەشانی فریدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، زێلێنسکی وتی “روسیا پردەکان بۆردوومان دەکەن، ئایا بەڕاستی پێیان وایە ئێمە وەڵام نادەینەوە؟ من تەنها سەرسامم بەم خواستە دڕندانەیە بۆ پەرەپێدانی دۆخەکە رۆژ لە دوای رۆژ”.

ئاماژەی بەوەشکرد “پۆتین دەیەوێت تا دەتوانێت توانای ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لاواز بکات، روسیا هەوڵدەدات هانی دانیشتوانی ئۆکرانیا بدات بۆ ئەوەی شارە گەورەکانی ئۆکرانیا بەجێبهێڵن”.

روونیشیکردەوە “نێردراوانی ئاشتیی ئەمه‌ریکا هەوڵدەدەن تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەسەر ئاستی تەکنیکی رێکبخەن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان