مه‌ودا میدیا-
زۆرینه‌ى سیتییه‌كان له ئێستادا نرخى ئاو و خزمه‌تگوزارییان به‌شێوه‌یه‌ك گرانه، نیگه‌رانیی لاى دانیشتوانی ئه‌و پرۆژانه دروستكردووه و داوا ده‌كه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند پێداچوونه‌وه به‌و نرخانه بكرێت.
سیتییه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى سود له ئاوى ژێرزه‌وى وه‌رده‌گرن بۆ دانیشتوانه‌كه، 24 كاتژمێر ئاوى به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى زۆر به‌و پێیه‌ى كه هیچ تێچوویه‌كى نییه بۆ پرۆژه‌و وه‌به‌رهێنه‌ر، ئه‌مه‌ش وایكردوه دانیشتوانه‌كانى نیگه‌ران بن.
له لایه‌كى تره‌وه پاره‌ى مانگانه‌ى خزمه‌تگوزاریی یه‌كێكى تره له‌و گرفتانه‌ى كه دانیشتوانى ته‌واوى پرۆژه‌كان نیگه‌رانبن، هه‌ر بۆیه داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كرێت.
تاهیر جه‌میل، دانیشتوانى یه‌كێك له‌و سیتییانه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پاره‌ى خزمه‌تگوزاریی 45 هه‌زار دیاریكراوه، ئه‌مه بڕێكى زۆره، چونكه به‌شێك له‌و پاره‌ى وه‌رده‌گیرێت هێشتا خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌رده‌ست نه‌خراوه و مانگانه‌ش پاره‌كه‌ى وه‌رده‌گیرێت”.
وتیشى “ئه‌و سیتییهى ئێمه شایه‌نى ئه‌وه‌یه پاره‌ى خزمه‌تگوزاریی 20 بۆ 25 هه‌زار دینار بێت نه 45 هه‌زار دینار”.
“یه‌كێك له نیگه‌رانییه‌كانى تریشمان ئاوى خواردنه‌وه‌یه كه هیچ تێچوویه‌كى نییه، به‌ڵام به وه‌حده 350 دینارمان له‌سه‌ر حسابكراوه، ئه‌وه‌ش نرخێكى زۆره‌و پێویسته كه‌مبكرێته‌وه”.
لاى خۆیه‌وه جوانڕۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند “زۆرینه‌ى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون نرخى ئاو و خزمه‌تگوزاییان به‌رزه، ئه‌مه نیگه‌رانیی دروستكردووه و پێویسته پێداچوونه‌وه به نرخه‌كان بكرێت چونكه دانیشتوانى ئه‌و سیتییانه نیگه‌رانن، كارمان له‌سه‌ر كردووه و له رۆژانى داهاتوو ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت”.
ع