مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ ناسه‌قامگیریی سیاسیی له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
وتیشى “100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار و 250 دینار به‌رزبووه‌وه، له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوو نرخى دۆلار له سه‌رو 150 دیناره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بانكى ناوه‌ندیی عیراق رۆژانه ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه به نرخى 100 دۆلار بۆ 132 هه‌زار دینار.
ع