مه‌ودا میدیا-
نه‌وتى سپى ماڵان به‌رده‌وامه له‌گرانبوون، سه‌ره‌ڕاى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بۆرسه‌ى جیهانی، هاوكات وه‌رزى گه‌رما و نه‌بوونى خواست له‌سه‌ر نه‌وت.
كارمه‌ند عه‌لى، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى نه‌وتى ماڵان به‌راورد به دوو هه‌فته‌ى رابردوو گرانتر بووه و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نرخى نه‌وتى ماڵان گران ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پێش دوو هه‌فته نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ماڵان به 225 هه‌زار دینار بوو، ئێستا یه‌ك به‌رمیل بۆ 240 هه‌زار دینار گرانبووه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستاوه نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌ش نه‌كات، به دورى نازانین نرخى یه‌ك به‌رمیل بگاته 300 هه‌زار دینار”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى نه‌وتێكى زۆره‌و هه‌موو رۆژێك به‌غدا 50 هه‌زار به‌رمیل ده‌داته هه‌رێم بۆ پێویستیی ناوخۆ.
ع