مهودا میدیا-
کۆشکی سپیی، رەتیکردەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا پێشنیاری کردبێت ئێران لۆس ئەنجلۆس و سان دیێگۆ بتوانێت هێرش بكاته سهریان و لەناویان ببات، ئەوەش دوای ئەو لێدوانانەی کە لە میتینگێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە نەبراسکا وتبووی و رهخنەی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە.
ترهمپ لە چوارچێوەی شەڕێکی ئەگەری لەگەڵ ئێراندا باسی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی دەکرد و رایگەیاندبوو کە بەرزبوونەوەی نرخەکان باجێکی بچووکە بۆ ئەوەی بیدات بۆ رێگریکردن لە دەستکەوتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی و پاراستنی ئاسایشی ئەمهریکا و جیهان.
دۆناڵد ترەمپ وتی “کەمێک بەرزە، بەڵام باجێکی کەمە بۆ ئەوەی جیهان بە سەلامەتی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان بە سەلامەتی بمێنێتەوە”.
“دەتوانن شارێک وێران بکەن، با لۆس ئەنجلۆس بگرن، با سان دیێگۆ بگرن، ئەوە نرخێکی زۆر کەمە بۆ ئەوەی بیدەن، بەمزووانە هەموو شتێک کۆتایی دێت”.
لە بەرامبەر ئەم قسانەدا کۆشکی سپی روونی کردەوە کە ترهمپ ئاماژە بەو مەترسییە دەکات کە شارەکانی ئەمهریکا رووبەڕووی دەبنەوە ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
ستیڤن چیونگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویهتى “ترەمپ روونە لە ئاماژەدان بەوەی شارەکانی ئەمهریکا لە ژێر هەڕەشەدا دەبن ئەگەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران رانەگیرێت”.
ئەم لێدوانەی ترەمپ مشتومڕ و رەخنەی دیموکراتەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و تۆمەتباریان کرد بەوەی پێشنیاری ئەگەری کردنە ئامانجی ئەو دوو شارەی کالیفۆرنیای کردووە.
ع