مه‌ودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، له چه‌ند رۆژى رابردوو توانیومانه رێڕه‌وى ده‌یان كه‌شتیی له گه‌رووى هورمز بگۆڕین.
له راگه‌یه‌ندراوێكى سێنتكۆم هاتووه “لە دەستپێکردنەوەی گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا، رێڕەوی 35 کەشتیمان گۆڕیوە و دوو کەشتیی تریشمان لەکارخستووە”.
فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه‌شكردووه “رێگه به تێپه‌ڕبوونى كه‌شتییه‌كان ناده‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێراندان و به‌رده‌وام چاودێریی گه‌رووه‌كه ده‌كه‌ین به فڕۆكه‌ى تایبه‌ت و شه‌ڕكه‌ر و هێرشبه‌ر”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “فڕۆکەیەکی جەنگی دزێوی F-35Cی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا لە سەقفی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln (CVN 72)ەوە هەڵدەدرێت و لە دەریای عەرەبیدا دەڕوات و چاودێریی ده‌كات”.
ع