مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له شارى سارپترسبۆرگى روسیا، هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكى روسیا و نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى شه‌ڕى ئۆكرانیا كۆبوونه‌وه.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی ترەمپ وتى “بە گرنگییەوە دەڕوانینە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان روسیا و ئەمه‌ریکا”.
وتیشى “پەیوەندییەکی تایبەتمان لەگەڵ ئێران هەیە و ئامادەین هاوکاربین لە چارەسەرکردنی پرس و قەیرانەکانی پەیوەست بە تاران”.
لاى خۆیه‌وه ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا وتى “گفتوگۆکانی ئۆسلۆ لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بەرهەمداربوون و هیوادارین ببنە هەنگاوێکی بەرچاو بەرەو ئاشتی”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “زەمینەیەکی بەهێز و لەبار هەیە بۆ دەستپێکردنی هەنگاوەکانی ئاگربەست لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا، هیوادارین پوتین تاوتوێ ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا، ئۆکرانیا و روسیا بکات”.
ع