مه‌ودا میدیا-
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى کۆمپانیای رۆساتۆمی روسی بۆ وزەی ئەتۆم، روسیا ناردنه‌وه‌ى ئه‌ندازیاره‌كانى بۆ دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمپانیاكه هاتووه “پرۆسەی گەڕاندنەوەی کارمەند و پسپۆڕەکانیان بۆ وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران دەستپێکردووە و وەک یەکەم قۆناغ پێنج ئەندازیار و تەکنیکار گەیشتوونەتە شوێنی کارەکانیان”.
باس له‌وه‌شكراوه “تا پاییز‌ى ئه‌مساڵ، ژمارەی کارمەندەکانمان لە بوشەهر دەگاتە 100 کەس، به‌رده‌وامیش ده‌بین له ناردنه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كان و ئه‌ندازیاره‌كان و ته‌كنیككاره‌كان به‌شێوه‌ى قۆناغ”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ، بەندە بە رێککەوتنی واشنتۆن و تاران، به‌ڵام ئەگەر گرژییەکان زیاتر نه‌بنه‌وه و ده‌ستپێنه‌كه‌نه‌وه، لە دوو هەفتەی داهاتوودا کارمەندی زیاتر رەوانەی ئێران دەکەین”.
له دواى هێرشه‌كانى ئیسرئیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، روسیا ته‌واوى ئه‌ندازیار و پسپۆر و كارمه‌نده‌كانى له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران كشانده‌وه.
ع