ئێران ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگر

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی سەر بە سوپای پاسدارانى ئێران، ئه‌مڕۆ هەینی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی دەریایی ئێران دەستیان بەسەر کەشتیی تانکەری “ئۆشن کۆی”دا گرتوە و ئەو کەشتییە بە هەوڵدان بۆ پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمەتبار کردوە.

به‌پێى ئاژانسه‌كه‌ى ئێران، كه‌شتییه‌كه‌ بارێکی نەوتی هەڵگرتوە و تۆمەتباریشی کردوە بە قۆستنەوەی هەلومەرجی ناوچەکە بۆ زیانگەیاندن و پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و بەرژەوەندییەکانی ئێران”.

پێدەچێت ئەو کەشتییە ئاڵای باربادۆسی لەسه‌ربوزبێت و سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن گەنجینەی ئەمه‌ریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوه‌، وەک بەشێک لەو کەشتییەی واشنتۆن بە بەلەمی سێبەری ئێران وەسفی کردوه‌ کە بۆ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران کە سزا دراون.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان