عیراقچی هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هەر سەرکێشییەک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی وڵاتەکەی دەستپێبکات، کاریگەریی وێرانکەری لە ناوچەکە بە گشتیی و بە تایبەت کەنداوی عەرەبی دەبێت.

عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ و دەستدرێژییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێشتا سەرچاوەیەکی گەورەی نیگەرانییە بۆ هەموو دابینکەران و بەکارهێنەرانی غاز لە بازاڕە جیهانییەکان”.

هۆشدارییەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی وەزیرانی ئیسرائیل پێشتر باسیان لە دەستپێکردنەوەی قۆناغێکی نوێی هێرشە سەربازییەکان کرد بۆ سەر ئێران بە تایبەت دوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان