کاتز: پێش هێرشەکە سوریامان ئاگادار کردەوە

مەودا میدیا-

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایکرد تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەبوزهوری سوریا بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی بووە کە مەترسیی بووە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “پێش هێرشە ئاسمانییەکەیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبوزهور هۆشداریی لە ئاستی باڵا بە بەرپرسانی سوریا دراوە کە تورکیا لە فڕۆکەخانەکە دووربخەنەوە بەڵام گرنگیان بە هۆشدارییەکە نەدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زانیاریی وردی هەواڵگرییان لەسەر پیلانەکەی تورکیا بە ئەمەریکا دا، بەڵام واشنتۆن بێ وەڵام بوو، بۆیە رەزامەندیی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە وەرگیرا”.

ئەوەشی خستەڕوو “پیلانەکەی تورکیایان شکستپێهێناو ئەردۆغانیان ناچار کرد بەپەلە بکشێتەوە، هەروەها لێدوانەکانی تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەبارەی ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل لە سوریا پڕن لە چەواشەکاریی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان