له‌ گه‌رمیان كه‌سێك كوژراو كه‌سێكى تریش برینداربوو

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامى رووداوێكى ته‌قه‌كردن له‌ سنوره‌كه‌، كه‌سێك كوژراوه‌ و كه‌سێكى تریش برینداربووه‌.

پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌ “لە گەڕەکێکی قەزای رزگاریی له‌ گه‌رمیان، تەقە لە خوشک و برایەک کرا، كوڕه‌كه‌ كوژراوه‌ و خوشكه‌كه‌شى برینداربووه‌”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “كوڕه‌كه‌ به‌ناوى زیرەک بەکر تەمەنی 18 ساڵە گیانیلەدەستداوە، پەروین بەکری خوشکی بریندارە و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “شەڕەکە لە نێوان دوو دراوسێدا روویداوە و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و دوو قوربانییه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان