مەودا میدیا-
پەرلەمانی ئەوروپا کۆبووەوەو چەند بڕیارێکی دەرکرد و پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەوروپا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە دەکەن هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا و ناوچەکە چڕبکەنەوە.
پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند “هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ سوریا، دەبێت بە مەرجی پێشکەوتنی پشتڕاستکراوە لە پاراستنی مەدەنی، پابەندبوون بە ئاگربەست، مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی کەمینەکان بمێنێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەقامگیری لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ( رۆژئاوای کوردستان) بۆ گواستنەوەی سیاسی دادپەروەرانە و گشتگیر زۆر گرنگە، هەروەها پاراستنی هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئایینی، بە تایبەت مافە تەواوەکانی کورد”.
ب ح