مەودا میدیا-
سەرباری ئەو دۆخە ناهەموارەی كە ناوچەكە و هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە، بەڵام بەپێی ئامارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، رێژەی پێكهێنانی خێزان لە هەرێم هێشتا لە ئاستێكی بەرز و دڵخۆشكەردایە.
بەپێی ئامارەكان، تەنها لە ماوەی یەك مانگدا 18 هەزار و 351 گرێبەستی هاوسەرگیریی لە دادگاكانی هەرێم تۆماركراون، كە ئەمەش رێژەیەكی بەرزە و بەهایەكی گەورەی هەیە بۆ متمانەی كۆمەڵگە بە خێزان.
ئامارەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە” هەرچەندە رێژەی جیابوونەوەش بەرزە و لە ماوەی هەمان مانگدا شەش هەزار و 352 حاڵەتی جیابونەوە لە دادگاكان تۆماركراوە، بەڵام بەراورد بەو رێژەیەی هاوسەرگیری كە تۆمار كراوە، رێژەیەكی ئاساییە”.
بەرزی رێژەی هاوسەرگیری لە هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ساڵێكە هەرێم بە قەیرانی داراییدا تێدەپەڕێت و لە چەند مانگی رابردووشدا بەهۆی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێرانەوە دۆخەكە سەختتر بووە.
ئ پ