30 كەس بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە

بەپێی لێدوانێكی كامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی “سی پی تی”ی ئەمەریكی، لەو كاتەوەی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەستیپێكردووە تا ئێستا بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە 30 كەس لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە تەنها دوێنێ‌ هەینی لە ئەنجامی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێم بە تایبەت سنوری سلێمانی، هەشت كەس گیانیان لەدەستدا و حەوت كەسی دیكەش بریندار بوون.

هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە بەرپرسانی هەرێم و حزبە سیاسییەكانیش پێشتر و ئێستاش جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و تەنها گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو دەزانن بۆ یەكلاییكردنەوە و چارەسەركردنی كێشەكان.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان