مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییەکانی کۆمپانیای TankerTrackers بە پشتبەستن بە کەناڵی سی ئێن بی سی، ئێران لە سەرەتای شەڕی 28ی شوباتەوە لانیکەم 11.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە ناردووە کە هەموویان بۆ وڵاتى چینە.
به‌پێى سى ئێن بى سى ئه‌مه‌ریكى “کۆمپانیای داتاکانی بارهەڵگر باس له‌وه‌ده‌كات، له سەرەتای شەڕەوە نزیکەی 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بەو گەرووەدا تێپەڕیوە”.
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی، لانیکەم حەوت هێرش بۆ سەر کەشتیەکان لە گەرووی هورمز یان لە نزیکی گەرووی هورمز ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه حەوت دەریاوان گیانیانلەدەستداوە.
رۆژى رابردوو میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، ئێران گهروهكهى به مین چاندووه و هه‌ر كه‌شتییه‌ك تێپه‌ڕێت ده‌ته‌قێندرێته‌وه، دواتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئه‌گه‌ر ئێران كارێكى له‌و جۆره‌ى كردبێت باجه‌كه‌ى قورس ده‌بێت”.
ع