محەمەد حاجی مەحمود: ترەمپ ئاگای لە وتەکانی خۆی نییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکومەتی عیراق و سەردانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ هەرێم ئاشکرایکرد هیواخوازە کورد هاوشێوەی رابردوو بەپەلە بڕیار لەسەر کەسەکان نەدات و نەچێتەپێشەوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “پێش ئەوەی عەلی زەیدی، بە فەرمی ببێت بە سەرۆک وەزیران، پیرۆزبایی لێکرا، کە ئەمەش بۆ کورد باش نییە و لە بەرانبەر ئەوە پێویستە لایەنەکان گرێبەستێکی سەبارەت بە ماف و داواکارییەکانی کورد پێ واژۆ بکەن، دوات بڕیار لە بەشداریکردن لە کابینەکەی بدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هیچ گۆڕانکارییەک دروست ناکات و هیچ لایەنێک بە تایبەت یەکێتی و پارتی کورسی یەکتر نابەن و هەروەک خۆی دەمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ترەمپ لەسەر دیارنەمانی چەکەکانی ئەمەریکا، ئاگای لە وتەکانی نییە و رەنگە ئەو چەکانە بێت کە پێشتر دراوە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان”.

باسی لەەوەشکرد “ئێران لە دوو شەڕدا بەرگریی گەورەی کردووە و هەموو پێشبینییەکان بۆ رووخانی ئەو وڵاتە هەڵە بوون، لەئێستاشدا ئاگربەست بە واتای سەرکەوتنی ئێران دێت، ترەمپ هیواخوازە شەڕەکە کۆتایی پێبێت، بۆیە دەبێت هەرێمی کوردستان لەم شەڕەدا بێلایەن بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان