لەجێدانانی مامۆستایان بە گرێبەست دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرۆسەی لەجێدانانی بۆ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە بە فەرمی راگەیاند و بڕیارە رۆژانی داهاتوو رێنماییەکانی پرۆسەکە بڵاوبکاتەوە.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند “پرۆسەی لەجێدانان بەشێوەی گرێبەست بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی دەستپێکردووەتەوە و چاوەڕوانی رێنماییەکانی ئەنجومەنی راژە و وەزارەتی دارایی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی (هەزار مامۆستا و فەرمانبەر ) بەشێوەی گرێبەست بەپێی رێنماییەکان دادەمەزرێنێت، ئەویش لە جێگەی ئەوانە دادەنرێن بە هەر هۆکارێک بێت دەستبەرداری کارەکانیان بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەموو دەرچووانی زانکۆکاب مافیان هەیە داوای دامەزارندن بەشێوەی گرێبەست بکەن، بەڵام دەبێت بڕوانامەکانیان هاوتای ئەوانە بێت کە لە جێگەیان دادەنرێن”.

لای خۆیەوە عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “هەفتەی داهاتوو بە ئەگەری زۆرەوە رێکارەکانی لەجێگادانانی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە، دەستپێدەکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان