تره‌مپ بڕیار له‌ باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هێرشه‌كان ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سەرۆكی ئەمریكا، تاوتوێی پلانێكی نوێ بۆ دەستپێكردنەوەی هێرشی سەربازیی دژ بە ئێران بكات.

ماڵپەڕی ئەكسیۆسى ئه‌مه‌ریكى لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كارنامەیەكی سەربازیی دەربارەی پلانە نوێیەكان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران پێبگات كە لە لایەن براد كوپەر، فەرماندەی سێنتكۆمەوە ئامادەكراوە.

به‌پێى سایته‌كه‌، پلانەكەی براد كوپەر بریتییە لە هێرشێكی كورت و بەهێز بۆ سەر ژێرخانەكانی ئێران، بە ئامانجی ناچاركردنی تاران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و نیشاندانی نەرمی زیاتر لە دۆسیە ئەتۆمییەكەیدا.

پێشبینی دەكرێت پلانەكە ئەگەری بڵاوكردنەوەی هێزی زەمینی و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هێزە تایبەتەكان بۆ دەستبەسەرداگرتنی كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و كۆنترۆڵكردنی بەشێك لە گەروی هورمز لەخۆبگرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان