مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە هەولێر زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێداو ئاشکرایکرد خوێندن بەشێوەیەکی گشتیی گرنگە بۆ نەوەی نوێ بۆ هەموو کەسێک، بەڵام بێگومان خوێندن بە زمانی شیرینی کوردی بۆ لە هەموو شتێک گرنگترە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند “ئەوان ئامادەن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەڵام پێویستە پەرلەمانتاران بایکۆت بشکێنن، چونکە ئەوان نوێنەرایەتیی خەڵک دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەتی عیراق لە کەرتی پەروەردە هاوشێوەی کەرتەکانی تر هاوکارییان ناکات، بەڵام بە هاوکاریی خێرخوازان و بەخشەران ساڵانە ئاستی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” لە رۆژی دوای هەڵبژاردنەوە ئامادەبوون بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە”.
ب ح