مەودا میدیا-
بەهۆی كەمی بەشە غازی ماڵان و دروستبوونی قەیرانی نەبوونی غاز لە هەرێمی كوردستان بە گشتی، لە شاری سلێمانی بەپێی فۆرمی خۆراك غاز بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت.
كۆچەر تاهر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غاز لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند”دابەشكردنی غاز بەپێی فۆرمی خۆراك رانەگیراوە و بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی كە قەیرانی كەمی و نەبوونی غاز بەردەوام دەبێت”.
وتیشی”بریكارەكانی غاز سەردانی گەڕەكەكان دەكەن و بەپێی فۆرمی خۆراكەكانیان غازیان بەسەردا دەبەش دەكەن، بۆیە پێویست ناكات هاوڵاتییان بچنە هیچ شوێنێك سەرە بگرن بۆ وەرگرتنی غاز”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”كاتیان دیاری نەكردووە بۆئەوەی چەند رۆژ جارێك غاز بدەن بە ماڵان، هەموو رۆژێك بریكارەكان دەچنە گەڕەكەكان و لە سەرەتاشدا هەر خێزانێك تەنها یەك بوتڵ غازی دەدرێتێ تا ئەو كاتەی تەواوی خێزانەكانی شاری سلێمانی غازیان بەردەكەوێت، ئەوكات رەنگە دووبارە بەسەریاندا دابەش بكرێتەوە.
ئ پ