مه‌ودا میدیا-
بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە، هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ راگیرا‌و داوا له گه‌شتیاران ده‌كه‌ن گه‌شتیی ئێران نه‌كرێت.
دەروازەی باشماخ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لە ئێستادا هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ راگیراوە و كارى گه‌شتیاران رایی ناكرێت.
باس لهوهشكراوه “هۆکاری راگرتنەکە بۆ پچڕانی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە دیوی ئێران دەگەڕێتەوە و گرفته له دیوى هه‌رێمى كوردستان نییه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “لە کاتی چاکبوونەوەی سیستەمەکە و ئاسایبوونەوەی هاتوچۆ، ئاگاداری بڵاودەکەینەوە و گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانى وڵاتى ئێران بكه‌ن”.
ع