مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له 10 ساڵه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌ك خۆى نه‌داوه، هاوكات به‌رده‌وامیش قورسایی له‌سه‌ر شانى خه‌ڵكه‌كه‌ى زیادكردووه.
له‌كاتێكدا حكومه‌تى وڵاتان كریان ئه‌وه‌یه قورسایی له‌سه‌ر شانى خه‌ڵكه‌كه‌یان كه‌مبكه‌نه‌وه و هاوكاربن له‌كاروبارى رۆژانه‌یان و پێویستییه‌كان، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم پیچه‌وانه‌ى ئه‌و حكومه‌ته پێشكه‌وتوانه كار ده‌كات، مافى خه‌ڵك نادات و قورساییش له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
ره‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم، مامۆستا و رۆشنبیر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “حكومه‌تى هه‌رێم مووچه ناداته فه‌رمانبه‌ران، له به‌رانبه‌ردا له‌برى ئه‌وه‌ى ئاسانكارییان بۆ بكات له بواره‌كانى تر‌ى ژیان، به‌ڵام له‌وه‌شدا قورسایی دروستكردووه له‌سه‌ر خه‌ڵك، مافى خه‌ڵك نادات، به‌ڵام له مافه‌كانى خۆیشى خۆشنابێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “مووچه مافى سه‌ره‌تایی فه‌رمانبه‌ره، 10 ساڵ زیاتر فه‌رمانبه‌ران ساڵێك 12 مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ر 9 یان 10 مانگ بوو، جگه له‌وه‌ش 10 ساڵه مانگ لاى حكومه‌تى هه‌رێم 30 رۆژ نه‌بووه، 45 و 50 و 60 و هه‌تا 90 رۆژیش بووه”.
“سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو زه‌وتكردن و نه‌دانى مافى خه‌ڵكه، له كاره‌بادا قورسایی زیاترى له‌سه‌ر خه‌ڵك دروستكردووه، پاره‌یه‌كى زۆر بۆ خه‌ڵك هاتووه‌ته‌وه، بابه‌تێكى نوێ دروستبووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه 20 ساڵه پاره‌ى به‌شه‌خۆراكى نه‌داوه‌ته به‌غدا، چووه به به‌غداى وتووه ئێمه ئه‌و پاره‌مان نییه بیده‌ینه‌وه، پاره‌ى به‌شه‌خۆراك له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێم گران بكه‌ن و ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگرنه‌وه كه 117 ملیار دیناره”.
ئاراز ره‌زا، شاره‌زاى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى وت “هه‌رێم ده‌بێت ئه‌وه بزانێت ئیشى ئه‌وه‌یه پێویستییه‌كان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دابین بكات و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بدات، به‌ڵام ئه‌مه لاى حكومه‌ت به‌و جۆره نییه، خه‌ڵك دۆخى دارایی خراپه، مووچه له‌كاتى خۆى وه‌رناگرێت، به‌ڵام به‌خه‌ڵكى وتوه ئه‌گه‌ر پاره‌ى كاره‌با نه‌ده‌ن، كاره‌باكه‌یان ده‌بڕێت و كاره‌باى هه‌زاران ماڵیان بڕیوه، هۆكاره‌كه‌شى گرانى نرخه‌كه‌یه‌تى چونكه فێڵى له خه‌ڵك كرد له نرخى كاره‌با”.
ع