مه‌ودا میدیا-
رۆژنامەی “یەدیعۆت ئەحرانۆت”ی ئیسرائیلی ناوەڕۆکی پەیامێکی نهێنیی ئاشکرا کردووە کە لە نێوان عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمه‌ریکا ئاڵوگۆڕ کرابوو.
به‌پێى رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه “پەیامەكە ئەوەی تیادابووە، تاران رەزامەندی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێرانی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، ئەگەر مەرجەکانی ئێران جێبەجێ بکرێت”.
هه‌روه‌ها “عیراقچی بە نهێنیی ویتکۆفی ئاگادار کردووەتەوە لە رەزامەندی خامنەیی بۆ دانوستان، ئەم پەیوەندییانەش بەبێ ئاگاداری ئیسرائیل روویانداوە”.
رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “پێنج رۆژ له به‌رده‌م ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ى دانوستان بكرێت و میدیا جیهانییه‌كانیش ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره له ئیسلام ئابادى پاكستان نوێنه‌رانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا كۆببنه‌وه.
ع