وه‌زیرێكى ئیمارات هۆشداریی دایه‌ ئێران

مه‌ودا میدیا-

سوڵتان ئه‌لجابر، وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی (ADNOC) هۆشداریدا لە هەر هەوڵێک بۆ داخستن یان سنووردارکردنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و جەختی لەوە کردەوە کە گەرووەکە هەرگیز هی ئێران نەبووە بۆ داخستنی یان سنووردارکردنی.

ئەلجابر لە پۆستێکیدا لە سه‌كى ئێکس نووسیویه‌تى “گەرووی هورمز هەرگیز هی ئێران نەبووە کە دابخات یان سنوورداری بکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “هەر هەوڵێک بۆ ئەو کارە تەنها پرسێکی ناوچەیی نییە، بەڵکو تێکدانی خوێنبەرێکی ئابووری جیهانیی گرنگە و مەترسییەکی راستەوخۆیە بۆ سەر وزە و خۆراک و ئاسایشی تەندروستی هەموو گەلان”.

باسى له‌وه‌شكرد “دۆخی سەر زەوی لە 28ی شوباتەوە رەنگدانەوەی پەرەسەندنی مەترسیدارە، بەلایەنی کەمەوە 22 کەشتیی کراونەتە ئامانج و لە ئەنجامدا 10 کارمەندی کەشتییەکە گیانیانلەدەستداوە، نزیکەی 20 هەزار دەریاوان گیریان خواردووە و ناتوانن بە سەلامەتی بپەڕنەوە و نزیکەی 800 کەشتیی بازرگانیی کە نزیکەی 400 کەشتیی نەوتهەڵگر لەنێویاندا هەیە، لە ئێستادا دەستیان پێناگات.

وتیشى “ئەم رەفتارە نایاساییە و مەترسیدارە و قبوڵکراو نییە و جیهان ناتوانێت بەرگەی لێکەوتەکانی بگرێت یان رێگەی ئەوە بدات رووبدات”.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان