تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن 38 ساڵ کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە شوقەیەکی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوڵی شار لە گەڕەکی سێتوانی شاری سلێمانی دۆزرایەوە کە بەدەستڕێژی گوللە کورابوو.

ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند “ژنەکە بۆ سەردان چووەتە شوقەکە و شوێنەواری چوار فیشەک بە جەستەیەوە بووە و بکوژەکەش لە شوێنی رووداوەکە هەڵهاتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و فەرمانی گرتن بۆ بکوژەکە دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە و هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی چڕکردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “تەرمی ژنەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گوازراوەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە و تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان نەکردووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان