مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی لە رۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و كەشوهەواش بە تەواوی دەگۆڕێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە نزیكەیی چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە “.
وتیشی “بە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لەو رۆژانەدا كەشوهەوا بە شێوەیەكی بەرچاو بە تایبەت لە شەواندا دەگۆڕێت و بە تەواوی فێنك دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پێشبینی دەكەن لە رۆژی سێشەممە 22/9/2026 دووبارە لە ناوچە جیا،جیاكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، گەرمیان و باشووری ئیدارەی راپەڕین باران ببارێت، بەڵام مەرج نییە بارانبارینەكە هەموو ناوچەكان بگرێتەوە”.
باسی لەوەش كرد “هەر لە رۆژی سێشەممە بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەكانی گەرما بە نزیكەیی سێ پلە بەرزدەبنەوە”.
ئ پ