مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەتی بە کەمبوونەوەی داهاتەکان و زیادبوونی خەرجییەکان بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد نزیکەی دوو ترلیۆن و 900 ملیۆن دینار جیاوازیی تەنها لە نێوان یەک ساڵدا هەبووە.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ساڵ بە ساڵ کەمکردنەوەی داهاتەکان بۆ خەزێنەی حکومەت و زیاترکردنی خەرجیەکان لەسەر شانی حکومەت، کەی سیاسەتێکی دروست و سەرکەوتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە پێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم تەنها لە نێوان ساڵانی (2024 بۆ 2025) داهاتی نانەوتی نزیکەی یەک تریلیۆن و 600 ملیار دینار کەم بووە، لە هەمانکاتدا خەرجییەکان نزیکەی یەک تریلیۆن و 300 ملیار دینار زیادبووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “واتە بەراوردی هەردوو ساڵەکە نزیکەی دوو تریلیۆن و 900 ملیار دینار گۆڕانکاریی لە ئاراستەی پێچەوانەدا هەیە،کاتێک داهات بەو ئاستە کەم دەبێت، بۆچی خەرجی بەو ئاستە زیاد دەبێت”؟
ب ح