بەرزان عوسمان: سکاڵای یاساییم لەسەر کەناڵی ئاڤا تۆمارکرد

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ناڕاست لەبارەی دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵی ئاڤای سەربە پارتی تۆمارکرد.

بەرزان عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەر و بەڕیوەبەری ژووری هەواڵی کەناڵی ئاڤا تۆمارکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەناڵی ئاڤا هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکارانەی لەسەر بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رفێندراوە، لە کاتێکدا ئەو رۆژە لەناو شاری هەڵەبجە بووە و میوانی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەبووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پەیامی ئەوان ئاشتییە و دەیانەوێت هەوێنی ئاشتی بن داوا لەسەرجەم میدیاکان دەکەن کە هەواڵی بێ بنەما بڵاونەکەنەوە، چونکە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە لە هەڵەبجە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان