مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنى چه‌ك به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه مه‌رجێكى سه‌ره‌كییه بۆ ده‌وڵه‌تى یه‌كگرتوو.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نساوه وتى “هەوڵ دەدەین رێگریی لە هەر ئاڵۆزییەکی تر لە ناوچەکەدا بکەین، قبوڵی ناکەین عیراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان”.
وتیشى “ئامادەین میوانداریی گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا بکەین، دەمانەوێت قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکان دەستپێبکەین کە تێیدا عیراق هاوبەشێکی کارا بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “کۆنتڕۆڵکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی یەکگرتوو، دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە 30ی ئەم مانگەدا، هاریکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان گرنگی زیاتری دەبێت”.
ع